خبر 2019-05-06 10:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ناوەندی پارێزەرانی عەسرینی تورکیا:

ئوجەلان دیداری لەگەڵ پارێزەرەکانی ئەنجام دا

بەشی تورکیا- ناوەندی پارێزەرانی عەسرینی تورکیا لە بەیاننامەیێکدا باس لە سەردانی ئوجەلان دەکات و ڕایدەگەیێنێت: لە ڕۆژی 2ی ئایاری 2019 ژمارەیێک لە پارێزەرانی ناوەندی عەسرینی تورکیا لە زیندانی تیپی Fی ئیمرالی لەگەڵ ئوجەلان دیداریان کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی پارێزەرانی عەسرین تورکیا لە بەیاننامەکەدا ئاشکرای دەکەن وردەکاریی زیاتر لەبارەی ئەم دیدارە ئەمڕۆ لە کونفرانسێکدا لە هۆتێلی هیلی ئیستەنبۆڵ بڵاو دەبێتەوە.

شایانی باسە ئەم بەیاننامە لە حاڵێکدا بڵاو دەبێتەوە کە ماوەی 179 ڕۆژە مانگرتن لە خواردن بە بۆنەی گۆشەگیریی سەر ئوجەلان لەلایەن لەیلا گۆڤەن-وە دەستی پێکردووە پاشان سەدان چالاکی سیاسی و مەدەنی دەستیان دایە مانگرتن.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی جمهووریەت

کۆدی هەواڵنێر:60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.