خبر 2019-05-06 04:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەزگا هەواڵگرییەکانی تورکیا هۆشدار دەدەن: هەڵمەتەکانی پەکەکە دژ بە تورکیا زیاتر دەبنەوە

بەشی تورکیا- پاش زیاتر بوونی ئۆپەراسیۆنەکانی پەکەکە دژ بە تورکیا کە پاش هەڵبژاردنەکانی 31ی مارچی 2019 سەری هەڵداوەتەوە دەزگا هەواڵگرییەکانی تورکیا ڕاپۆرتێکیان بڵاو کردۆتەوە و هۆشدارییان لەبارەی زیاتر بوونی هەڵمەتەکان بڵاو کردۆتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای هەواڵگریی تورکیا لەبارەی سەرهەڵدانەوەی هەڵمەتە خراوکارانەکانی پەکەکە دژ بە تورکیا پاش هەڵبژاردنەکان ئاماژە بە ستراتێژیی نوێی پەکەکە دەکات و دەنووسێت: لەم بارودۆخەدا ئەگەری زیاتر بوونی هەڵمەتەکانی پەکەکە لە ئارادایە. ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پەکەکە پاش هەڵبژاردنەکانی ئایار لە تورکیا دەیانهەوێت بشێوە لە وڵات دروست بکەن و لەم بارەوە هۆشداریی پێویست دراوەتە دەزگا پێوەندیدارەکان.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: هێزی ئاسایش و هەواڵگریی تورکیا چەند ڕۆژ پێش ئێستا دوو ئەندامی پەکەکە دەستگیر دەکەن کە بەنیاز بوون هەڵمەتێک لە ئیستەنبۆڵ ئەنجام بدەن و یەکێک لە دەستگیر کراوەکان دانی بەوەدا ناوە کە ستراتێژیی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پەکەکە پاش هەڵبژاردنەکانی تورکیا ڕوون و ئاشکرایە ئەمەش دروست کردنی بشێوە و شڵەژاوی لە تورکیایە، پەکەکە نایەوێت تورکیایێکی سەقامگیر کە تا 2023 هەڵبژاردنێک بەڕێوە نابات ببینێت.

سەرچاوە: ڕۆزنامەی هابر تورک

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.