خبر 2019-05-04 06:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
به‌ تاوانی هه‌بوونی وێنه‌ی ده‌میرتاش؛

مانگێک زیندانی تاکه‌که‌سی به‌ سه‌ر سه‌رۆکی ته‌شکیلاتی هه‌ده‌په‌ له‌ سپارتا سه‌پێندرا

به‌شی تورکیا- چه‌نگیز ئاک کایا سه‌رۆکی زیندانی‌کراوی ته‌شکیلاتی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) له‌ پارێزگای سپارتای تورکیا به‌ تاوانی هه‌بوونی وێنه‌ی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پێشووی زیندانیکراوی HDP له‌لایه‌ن زیندانی تیپی Eی سپارتاوه‌ به‌ یه‌ک مانگ زیندانی تاکه‌که‌سی مه‌حکووم کرا.

کوردپرێس:

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌لایه‌ن هاکان ئه‌جیۆن پارێزه‌ری چه‌نگیز ئاک کایا ده‌ست که‌وتوون سه‌رۆکی زیندانی‌کراوی ته‌شکیلاتی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) له‌ پارێزگای سپارتای تورکیا به‌ تاوانی هه‌بوونی وێنه‌ی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پێشووی زیندانیکراوی HDP له‌لایه‌ن زیندانی تیپی Eی سپارتاوه‌ به‌ یه‌ک مانگ زیندانی تاکه‌که‌سی مه‌حکووم کرا.

هاکان ئه‌جیۆن له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ که‌ له‌لایه‌ن زیندانه‌وه‌ هاوپه‌یوه‌ند به‌ پارێزه‌ره‌که‌ی ئه‌نجام ده‌درێت ڕای‌گه‌یاندووه‌: پارێزه‌ره‌که‌م وێنه‌یێکی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاشی له‌ ڕۆژنامه‌ بڕیبوو و له‌ پاڵ قه‌ره‌وێڵه‌که‌ی داینابوو که‌واته‌ به‌ بۆنه‌ی بانگه‌شه‌ بۆ گرووپی تیرۆریستی سزای ته‌مێدرانی به‌ سه‌ر سه‌پێندرا و به‌ دوای ناڕه‌زایی ئێمه‌ سزاکه‌ هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌ و دواتر به‌ 1 مانگ زیندانی تاکه‌که‌سی مه‌حکووم کرا و هێشتا وه‌ڵامێک به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌که‌مان نه‌دراوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی دیوار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.