کاڵن و بۆڵتن له‌سه‌ر سیسته‌می به‌رگریی S-400 به ته‌له‌فۆن گفتوگۆیان کرد
به‌شی تورکیا- گوته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئه‌مریکا ئه‌نجام دا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیبراهیم کاڵن گوته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ جۆن بۆڵتن ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریکا ئه‌نجام دا و له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کان و سیسته‌می به‌رگریی S-400 و پرۆگرامی F-35 و پێشهاته‌کانی لیبیا.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا پرسی دیاری‌کردنی کاتی سه‌ردانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا بۆ تورکیا تاوتوێ کرا.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنیی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران