ئۆردۆن و هه‌رێمی کوردستان هه‌وڵه‌کانیان بۆ فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کۆنفڕانسی په‌ره‌پێدانی دارایی له نێوان کۆمه‌ڵه‌ی برایه‌تی ئۆردۆن و ژووری بازرگانیی هه‌رێمی کوردستان به ئامانجی په‌ره‌پێدانی هاوکارییه دوو لایه‌نه‌کان له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو.
کوردپرێس:
کۆنفڕانسی په‌ره‌پێدانی دارایی له نێوان کۆمه‌ڵه‌ی برایه‌تی ئۆردۆن و ژووری بازرگانیی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو.
ئامانج له به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفڕانسه‌که به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کانی نێوان ئۆردۆن و هه‌رێمی کوردستانه و کۆمه‌ڵه‌ی برایه‌تی ئۆردۆنیش ده‌یه‌وێت لقی تایبه‌تی خۆی بۆ وه‌به‌رهێنانی دارایی له هه‌رێمی کوردستان بکاته‌وه.
له کۆنفڕانسه‌که‌دا لایه‌نی ئۆردۆنی ئاماده‌ییی ئه‌وه‌شی نیشان داوه هاوكاریی بازرگانه كورده‌كان بكات و ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێریش ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که ئه‌وان ته‌واوی ئاسانكاری بۆ هه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رێک ده‌كه‌ن كه بێته كوردستان وه‌به‌رهێنان بكات له گشت سێكته‌ره‌كاندا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران