خبر 2019-04-29 06:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەنجومەنی ناوەندیی پارتی نەتەوەپەرەستی تورکیا:

تا کۆتایی ساڵی 2023 پشتگیریی تەواومان لە سیستەمی سەرۆک کۆماری لە تورکیا درێژەی دەبێت

بەشی تورکیا- ئەنجومەنی ناوەندیی پارتی نەتەوەپەرەستی تورکیا (مەهەپە) پاش بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیێک بە دەر کردنی بەیاننامەیێک هەموو ئەو ئیدیعایانەی ڕەت کردەوە کە گوایا هاوپەیمانێتیی نێوان ئەم حزبە و پارتی داد و گەشە کۆتایی پێهاتووە و ڕایگەیاند: تا کۆتایی ساڵی 2023 پشتگیریی تەواومان لە سیستەمی سەرۆک کۆماری درێژەی دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی ناوەندیی پارتی نەتەوەپەرەستی تورکیا لە بەیاننامەکەیدا ڕایدەگەیێنێت: هەوڵ بۆ دروست کردنی بیرۆکەیێک دەرێت کە هاوپەیمانێتیی نێوان مەهەپە و ئاکپارتی ناگاتە 2023. ئەمەش لەلایەن جەماعەتی گولەن و سەرکردەکانیانەوە بڵاوەی پێدەکرێت و هەوڵ ئەدەن هاوپەیمانێتی کۆمار لە ناوبرن.

لە درێژەدا هاتووە: هاوپەیمانێتیی کۆمار لە تەندروستیی تەواودا درێژە بە ڕێگاکەی دەدات و بۆ ئەمەی کە سیستەمی سەرۆکایەتیی کۆمار بە هەموو پێکهاتەکانییەوە لە تورکیا جێگیر بکرێت و تا کۆتایی ساڵی 2023 پشتگیریی تەواومان لە سیستەمی سەرۆک کۆماری درێژەی دەبێت.

سەرچاوە: هابر 7

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.