خبر 2019-04-28 14:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارێزگاری ورمێ: ڕێژەی ناردنکاری لە پارێزگای ورمێوە 167 لە سەد زیادی کردووە

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە لێدوانێکی فەرمیدا ڕایگەیاند لە ماوەی ساڵی 1397ی هەتاویدا بە ڕێژەی یەک ملیارد و 400 ملوێن دۆلار کەلوپەل لە سنوورەکانی پارێزگاکەوە هەناردە کراوە و ئەوەش لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردووی سەدا 167 هەڵکشان بە خۆوە دەبینێت.

کوردپرێس:

محەمەد مەهدی شەهریاری پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: ڕێژەی ناردنکاری لە سنوورەکانی پارێزگای ورمێوە لە ساڵی 1396دا تەنیا 400 ملوێن دۆلار بوو بەڵام ئەو ڕێژەیە ساڵی 1397 بۆ یەک ملیارد و 400 ملوێن دۆلار بەرز کرایەو.

شەهریاری ئاماژەی بە ڕێژەی بێکاری لە پارێزگای ورمێ دا و ڕایگەیاند ئاماری بێکاری لەو پارێزگایەدا دابەزیوە و ئەو لێدوانەی پارێزگاریش پێچەوانەی داتاکانی دەرکراو لە بارەی ڕێژەی بێکارییەوەیە.

ناوبراو زیادی کرد ساڵی پار بە ڕێژەی 117 ملیار تمەن سەرمایەدانەریان بۆ پارێزگای ورمێ ڕاکێشاوە و ئەو سەرمایەدانانەش هەلی کاری بۆ 2500 کەس خولقاندووە.

پارێزگای ورمێ سنووری هاوبەشی لەگەڵ ئازەربایجان و تورکیا هەیە و دەروازەی سنووری بازرگان وەکوو خاڵێکی فەرمیی بازرگانی کردن ساڵانە بە ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لێوە دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.