خبر 2019-04-28 14:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

زیانی لافاو لە پارێزگای کوردستان گەشتۆتە 365 ملیار تمەن/ جووتیارانی زیانلێکەوتوو قەرەبوو دەکرێنەوە

بەشی کوردستان- جێگری پارێزگاری کوردستان ڕایگەیاند: پاش لێکدانەوەی داتاکان خەساری لافاوەکەی ئەم دواییەی پارێزگای کوردستان بە ڕێژەی 365 ملیار تمەن بەراورد کراوە و بڕیار دراوە جووتیارانی کوردستان بە ڕێژەی 38 ملیار تمەن قەرەبوو بکرێنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس شارام مەلەکی بریکاری پارێزگاری کوردستان لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئیداریی پارێزگاکەدا ئاماژەی بە خەسارەکانی لافاوەکەی مانگی خاکەلێوە کرد و ڕایگەیاند بە پێی داتاکات لافاو لە پارێزگای کوردستان بە ڕێژەی 365 ملیار تمەن خەساری لە ژێرخانی ئابووری و جووتیاری و ئاوەدانکاری داوە.

ناوبراو زیادی کرد دەوڵەت لە قۆناغی یەکەمدا بە ڕێژەی 2 هەزار ملیار تمەنی بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان تەرخان کردبوو و لەو ڕێژەیەش 38 ملیار تمەن ئیستحقاقی کەرتی جووتیاریی پارێزگای کوردستانە.

بریکاری پارێزگاری کوردستان ئەوەشی ڕوون کردەوە کە دەوڵەت لە قۆناغی دووهەمدا بڕی 1000 ملیار تمەنی دیکەشی بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی لافاو تەرخان کردووە بەڵام تا ئەم کاتەش ئیستحقاقی پارێزگای کوردستان لەو بڕە پارەیە دیاری نەکراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.