وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق: به‌کارهێنانی خاکه‌که‌مان دژ به تورکیا قبووڵ ناکه‌ین
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 28ی نیسانی 2019 محه‌مه‌د عه‌لی حه‌کیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى عێراق له دوای کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له به‌غدا له کۆنگره‌یێکى ڕۆژنامه‌نووسیدا گوتی: له کۆبوونه‌وه‌که‌دا گرنگترین ڕۆژه‌ڤه سیاسییه‌کان له‌وان هاوپه‌یوه‌ند به ئێران و وڵاتانی دیکه‌مان خسته به‌ر باس و لێکدانه‌وه و تاوتوێی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کانی نێوان تورکیا و عێراق کرد و هه‌وڵ ده‌درێت ئاسانکاری بۆ کۆمپانیا تورکییه‌کان بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن کاڵاکان له خاکی عێراقه‌وه به‌ره‌و وڵاتانی‌تری که‌نداو بنێرن.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: پرسی ئاو یه‌کێکه له پرسه هه‌ستیاره‌کان و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى تورکیا گفتوگۆمان له‌باره‌وه کردووه.
حه‌کیم گوتیشی: "نابێت خاکی ئێمه دژ به تورکیا به‌کار بهێندرێت و ده‌بێت سنوره‌کانمان ئارام بێت و به هه‌موو شێوه‌یێک هێرش کردنی سه‌ر تورکیا له عێراقه‌وه ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه".
هاوکات مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى تورکیا له کۆنفڕانسه‌که‌دا ڕایگه‌یاند که دوای سه‌ردانی به‌سره سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات.
مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو وتیشی: کۆتاییی ئه‌مساڵ ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا سه‌ردانی عێراق ده‌کات و چه‌ندین پرس تاوتوێ ده‌کات.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش کرد که مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه به کردنه‌وه‌ی دوو کونسووڵخانه له شاره‌کانی که‌رکووک و نه‌جه‌ف.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌وه‌شی وت: له ئێستادا عێراق وه‌ک ساڵی پاڕ وشکه‌ساڵی نییه به‌ڵکوو ئاو زۆره و کێشه‌ى لافاوی هه‌یه و ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که پێویسته عێراق و تورکیا هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی ته‌واویان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاو له نێوانیاندا هه‌بێت.
شایانی باسه؛ ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 28ی نیسانی 2018 مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا بۆ تاوتوێی چه‌ند پرسێکی جیاواز گه‌یشتوووه‌ته شاری به‌غدا و وابڕیاره چه‌ند ڕۆژێک بمێنێته‌وه.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران