1291هاووڵاتیی سڤیل بەهۆی بۆردوومانەکانی هاوپه‌یمانانەوە کوژراون
بەشی سووریا- ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25/4/2019 هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات رایگه‌یاند: له مانگی ئابی ساڵی 2014 وه تا كۆتایی مانگی رابردوو، له‌میانی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا له عێراق و سووریا، 1291 هاووڵاتی سڤیل كوژراون.
له به‌یاننامه‌یێكی هاوپه‌یمانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌دا هاتووه: "له مانگی ئابی 2014 تا كۆتایی مانگی ئاداری 2019، 34464 جار هێرش کراوەتە سەر چه‌كدارانی داعش. له‌و ماوه‌یه‌شدا به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له گرووپی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی یه‌كگرتوو هاتووه، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 1291 هاووڵاتی سڤیل، به‌هۆی بۆمبباران و بۆردوومانه‌وه كوژراون".
ساڵی 2014 له‌وكاته‌ی چه‌كدارانی داعش ناوچه‌یێكی فراوانی خاكی سووریا و عێراقیان داگیركرد، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانێتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه توندڕه‌وه‌کە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران