وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
بەشی تورکیا- بڕیاره یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 28ی نیسان/ ئه‌پریلی 2019، مه‌ولوود چاوشئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكات.
کوردپرێس: به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بڕیاره له‌و گه‌شته‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، سه‌ردانی به‌غدا، به‌سره و هه‌ولێر بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش كۆ ببێته‌وه.
پێشتر محەممەد كایا، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی دیاربەكری باكووری كوردستان لە كاتی سەردانكردنیان بۆ كوردستان24 راگەیاندبوو: ھەفتەی داھاتوو مەولوود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران