هێرشی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان درێژه‌ی هه‌یه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جارێکی‌تر فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا گونده‌کانی سه‌ر به هه‌رێمی کوردستان بۆردومان ده‌که‌ن و بۆ یه‌که‌مین جار گوندێکی نزیک له ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ری سه‌ر به سلێمانییان بۆردومان کرد.
کوردپرێس:
نه‌ھرۆ عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر به SNNی ڕاگه‌یاند: ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 24ی نیسانی 2019 فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا بۆ یه‌که‌مین جار گوندی (باراوای) سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ریان بۆردومان کرد که ته‌نھا (7-10) کیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری ناحیه‌که‌یه‌وه دووره.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر له‌باره‌ی زیانه‌کانه‌وه وتی: "ئه‌وه‌نده‌ی به‌دواداچوونم کردووه، تا ئێستا ھیچ زیانێکی گیانی نه‌بووه و بۆ زیانه ماددیه‌کانیش ئه‌مڕۆ سه‌ردانی گونده‌که ده‌که‌ین".
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه خۆجێیییه‌کانی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر باس له‌وه ده‌که‌ن که له بۆردومانه‌که‌دا شه‌ھید و بریندار ھه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران