ته‌قینه‌وه‌یێک له ئیدلب ده‌یان کوژراو و برینداری لێكهوتهوه
به‌شی سووریا- ته‌قینه‌وه‌یێک له شارۆچكه‌ی جسر شوغوری سه‌ر به پارێزگای ئیدلب ڕووی دا که به‌پێی زانیارییه به‌رایییه‌کان لانیکه‌م 17 که‌س کوژران و ده‌یان که‌سی دیكه‌یش بریندار بوون.
کوردپرێس:
سه‌رچاوه خۆجێیییه‌کان باس له ته‌قینه‌وه‌یێکی به‌هێز له شارۆچکه‌ی جسر شوغوری سه‌ر به پارێزگای ئیدلب ده‌که‌ن که 17 کوژرا و ده‌یان برینداری لێکه‌وته‌وه.
ته‌قینه‌وه‌که له ناحیه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه‌کانی ته‌حریرولشام و له ڕێگای لازقیه- حه‌ڵه‌ب ڕووی داوه که به‌هۆیه‌وه زیان به‌ر ژماره‌یێک باڵه‌خانه و ژماره‌یێكی زۆر ئۆتۆمبێل كه‌وتووه.
شایانی باسه؛ هێشتا هۆکاری ته‌قینه‌وه‌که‌ی شارۆچکه‌ی جسر شوغوری ئیدلب نادیاره.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران