په‌روین بۆڵدان: جووڵاندنی 4 هه‌زار هێزی پۆلیس له شڕنا‌خ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی گۆڕی
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) که له په‌رله‌مانی تورکیا قسه‌ی ده‌کرد له لێدوانێکدا ڕێزی له په‌رله‌مانتارانی زیندانیی ئه‌و وڵاته گرت و ڕایگه‌یاند: له حاڵێکدا ڕۆژی 23ی نیسانی 2019 به‌رز ڕاده‌گرین (ئاماژه به ڕۆژی منداڵ که له‌لایه‌ن ئاتاتورک بنیاتنه‌ری تورکیاوه ناو نراوه) که ڕێز له ئیراده‌ی گه‌ل ناگیرێت.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: ئه‌گه‌ر له وڵاتێک‌دا عه‌داله‌ت له‌ناو بچێت ئه‌و وڵاته به‌ره‌وڕووی ڕووخان ده‌بێته‌وه. سیسته‌مێک که پشتئه‌ستوور به عه‌داله‌ت نه‌بێت سیسته‌مێکی سته‌مکاره. سیسته‌مێک که داهاتووی ملیۆنان گه‌نجی به‌ره‌وڕووی له‌ناوچوون کردووه و دایکان و منداڵان ده‌خاته زیندانه‌وه.
بوڵدان سه‌باره‌ت به په‌لاماردانی که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ سه‌رۆکی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا جه‌ختی کرده‌وه: ئه‌و هێرشه‌ی کرایه سه‌ر قلیچدارئۆغڵۆ پێشتر پلانی بۆ داڕ‌ێژرابوو. 23 ڕۆژه که هه‌وڵه‌کانیان بۆ گۆڕینی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن چڕ ده‌که‌نه‌وه. له ئه‌سته‌نبۆڵ هیچ تاوانێکی ڕێکخراو و ڕچاونه‌کردنی بنه‌ماکان له‌ئارادا نییه به‌ڵکوو ئیراده‌ی نیشتیمانی هه‌یه. له ڕۆژهه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان بگۆڕن 4 هه‌زار هێزی پۆلیسیان به‌ره‌و شڕنا‌خ جووڵاند. که‌سانێک که ئیدعای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کووده‌تایان کرد له شڕناخدا پاڵیان به ده‌بابه‌کانه‌وه داوه. ئێمه به‌دواداچوون بۆ به‌تاڵانبردنی ئیراده‌ی گه‌ل ده‌که‌ین و هه‌رگیز واز ناهێنین.
شایانی باسه؛ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا که به یاوه‌ریی وه‌زیری به‌رگری و سه‌رۆکی ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزی چه‌کداری تورکیا له كۆبوونهوهکهی په‌رله‌مان ئاماده بوو گوێ له گوته‌كانی په‌روین بوڵدان ھاوسه‌رۆكی ھه‌ده‌په نه‌گرێت و ھۆڵی په‌رله‌مانی به‌جێھێشت.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران