"سەحەر"ی دەمیرتاش لە ئەمریکا لە چاپ درا
بەشی تورکیا- کۆمەڵە چیرۆکی "سەحەر" نووسراوی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا کە لە بەندیخانەدا نووسراوە بە زمانی ئینگلیزی وەرگیڕدراوە و لە ئەمریکا لە چاپ درا.
کوردپرێس:
"سەحەر" کۆمەڵە چیرۆکێکی نووسراوی سەڵاحەدین دەمیرتاشە کە لە زیندانی ئیدرنەدا نووسراوە و ئێستا بە زمانی ئینگلیزی وەرگێڕدراوە و لە وڵاتی ئەمریکا بڵاو کراوەتەوە.
بڵاڤگەی Random House US یەکێکە لە بڵاڤگە هەرەگەورە و موعتەبەرەکانی وڵاتی ئەمریکا و ئەرکی بڵاوکردنەوەی کتێبەکەی دەمیرتاشی وەئەستۆ گرتووە.
شایانی باسە چیرۆکی سەحەر بە 12 زمانی زیندووی جیهان وەرگێڕدراوەتەوە. بەنموونە: زمانی فارسی و کوردی و عەرەبی و ئەڵمانی و فەڕەنسی و ...
دووهەم کتێبی دەمیرتاش کە لە زیندانی ئیدرنە نووسیویەتی بە ناوی "دەوران" ڕۆژی 12ی نیسانی 2019 بڵاو کراوەتەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران