خبر 2019-04-22 05:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سەرۆکی یەکەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا:

دەوڵەت تۆڵە لە پەکەکە و یارمەتیدەرەکانی دەسێنێتەوە

بەشی تورکیا- فەخرەدین ئاڵتون سەرۆکی یەکەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە پەیامێکدا ئاماژەی دا بە کوژرانی 4 سەربازی تورکیا بەهۆی هێرشی پەکەکە و ڕایگەیاند: دەوڵەت تۆڵە لە پەکەکە و یارمەتیدەرەکانی دەسێنێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پەیامێکی تویتەریدا فەخرەدین ئاڵتون سەرۆکی یەکەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لەبارەی کوژرانی 4 سەربازی تورکیا لەلایەن پەکەکە-وە نووسی: "ئەمڕۆ چوار شەهیدی خۆمان ناشت. ئارهام چیاپول 22 ساڵان، موراد شاهین 25 ساڵان، یێنەر کریکچی 26 ساڵان و شەوکەت چتین 27 ساڵان، لەبیرمان ناچێتەوە".

ناوبراو لە پەیامەکەیدا جەخت دەکاتەوە: "دەوڵەتەکەمان لە گرووپی تیرۆریستیی پەکەکە و لایەنگرانی و ئەوانەی کە یارمەتییان دەدەن تۆڵە دەسێنێتەوە. دەوڵەت بۆ هەمیشە دەمێنێت".

سەرچاوە: هەواڵدەریی هابر7

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.