خبر 2019-04-21 04:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
پاش کوژرانی 4 سەربازی سوپای تورکیا:

وەزیری بەرگری و سەرۆک ئەرکانی هێزەچەکدارەکانی تورکیا سەردانی جۆڵەمێرگیان کرد

بەشی تورکیا- پاش پێکدادانی نێوان هێزەکانی تورکیا و چەکدارانی پەکەکە وەزیری بەرگری تورکیا، خولوسی ئاکار و سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورکیا، جەنەڕاڵ یەشار گولەر و فەرماندەی ھێزەکانی وشکایی، جەنەڕاڵ ئومیت دوندار سەردانی جۆڵەمێرگیان کرد.

کوردپرێس: لە دوای بەڕێکردنی تەرمی چوار سەربازی سوپای تورکیا بۆ شارەکانی خۆیان کە لە شەڕ و پێکدادانەکەی سەر سنوور گیانیان لەدەستدابوو، ئەو بەرپرسە سەربازیانەی فەرماندەیی پیادەی ٣یان بەسەرکردەوە.

وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار لەبارەی ئەو شەڕ و پێکدادانەی کە لە ئۆپەراسیۆنەکەی سنووری نێوان تورکیا-عێراق ھاتووەتە ئاراوە گوتی: "لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەی ئەنجامدراوە، رێکخراوی تیرۆریستی گورزی توندی بەرکەوتووە، رێکخراوی تیرۆریستی کە گەیشتووەتە خاڵی کۆتاییھاتن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.