پێکدادانی نێوان په‌که‌که و سوپای تورکیا 9 کوژرا و برینداری لێکه‌وته‌وه
به‌شی تورکیا- وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له به‌یاننامه‌یێکدا بڵاوی كرده‌وه له درێژه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر هێڵی سنووریی نێوان توركیا- عێراق له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی په‌که‌که دوو سه‌ربازی تورکیا گیانیان له‌ده‌ستدا و 7ی دیكه‌یان بریندار بوون.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له به‌یاننامه‌یێکدا باسی له پێکدادانی نێوان هێزه‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ په‌که‌که له‌سه‌ر هێلی سنووریی نێوان توركیا- عێراق کرد که به‌هۆیه‌وه 2 سه‌ربازی تورکیا کوژران و 7ی دیکه‌ش بریندار بوون.
هه‌ر له به‌یاننامه‌که‌دا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه هێزه‌کانی په‌که‌که له ڕێگه‌ی هێرشی ئاسمانیی ئامڕازه‌كانی ئاگربارانكردنهوه خراونه‌ته ژێر هێرشی چڕه‌وه و ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له ناوچه‌كه درێژه‌یان هه‌یه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر 7
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران