ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا تانەکەی هەدەپە ڕەت دەکاتەوە
بەشی تورکیا- دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن ئه‌و تانه‌یه‌ی هه‌ده‌په‌ی ره‌ت كرده‌وه كه له بڕیاره‌كه‌ی درا بۆ پێنه‌دانی به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی هه‌ڵبژاردن به‌وانه‌ی به‌پێی ئه‌و بڕیارنامه‌ی وه‌ک یاسا كاریان پێ ده‌كرێت له كار دوورخراونه‌ته‌وه و له بری ئه‌وان به‌ڵگه‌نامه‌كه بده‌نه ئه‌و كاندیده‌ی كه زۆرترین ده‌نگی هێناوه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یێک كاندید له چه‌ند ناوچه‌یێک ده‌رچوون و به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و كاندیدانه به پێی بڕیارنامه‌كان له كار دوورخرانه‌وه تانه ئاراسته‌ی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن كرا، دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنیش بڕیاریدا به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی هه‌ڵبژاردن به‌و كاندیدانه نه‌درێت و له بری ئه‌وان به‌ڵگه‌نامه بده‌نه كاندیدی دووه‌م كه زۆرترین ده‌نگی هێناوه.
ههدهپەش تانه‌ی له‌و بڕیاره‌ی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن دابوو. دامه‌زراوه‌كه‌ش له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنیدا به زۆرینه‌ی ده‌نگ تانه‌كه‌ی هه‌ده‌په‌ی ره‌ت كرده‌وه.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی بیرگۆن
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران