عه‌بدوڵڵا گویل: کاتی ئاساییکردنه‌وه‌ی دۆخه‌که‌یه
به‌شی تورکیا- یازده‌هه‌مین سه‌رۆک کۆماری تورکیا له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به ده‌رکردنی حوکمی فه‌رمیی ده‌ستبه‌رکاربوونی ئه‌کره‌م ئیمامئۆغڵۆ کرد و گوتی: کاتی ئاساییکردنه‌وه‌ی دۆخی تورکیایه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدوڵڵا گویل یازده‌هه‌مین سه‌رۆک کۆماری تورکیا له لێدوانێکدا ئاماژه به ده‌رکردنی حوکمی فه‌رمیی ده‌ستبه‌کاربوونی ئه‌کره‌م ئیمامئۆغڵۆ کاندیدی سه‌رکه‌وتووی CHP بۆ پۆستی سه‌رۆک شاره‌وانیی ئه‌سته‌نبۆڵ پاش 17 ڕۆژ ده‌کات و ڕایده‌گه‌یێنێت: خێر و به‌ره‌که‌تی به‌دواوه بێت. چیتر کاتی ئاساییکردنه‌وه‌ی دۆخی تورکیایه.
ناوبراو ئاماژه به پارتی داد و گه‌شه (AKP) کرد و ڕایگه‌یاند: له به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی تورکیا ماوه‌یێکی 4 بۆ 4.5 ساڵه به بێ‌وچان هه‌یه و ده‌بێ له‌م ده‌رفه‌ته به باشترین شێوه که‌ڵک وه‌ربگرن.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی بیرگون
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران