سه‌در: به بێ به‌کارهێنانی چه‌ک هه‌وڵ بۆ چاکسازی و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی عێراق ده‌ده‌م
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له توویتێکدا نووسیی: "به بێ به‌کارهێنانی چه‌ک هه‌وڵ بۆ چاکسازی و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان گه‌لانی عێراق ده‌ده‌م."
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ی نیسانی 2019 موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا ھه‌ڵمه‌تێكی دیكه‌ی بۆ چاكسازی له عێراق و ئاشته‌واییی نێوان خه‌ڵک ڕاگه‌یاند.
سه‌در له‌و توویته‌دا نوسیوویه‌تی: "زۆر ھه‌وڵم دا له سیاسه‌ت دوور بكه‌ومه‌وه و ته‌نیا خۆم بۆ ئه‌ركه ئایینییه‌كان ته‌رخان بكه‌م، پێشتریش له ڕێگه‌ی خۆپیشاندان و وتار و مانگرتنه‌وه ھه‌وڵم بۆ ڕووخانی ھه‌موو بنچینه چه‌وته‌كانی سیاسه‌ت داوه، ئه‌مڕۆش به‌بێ به‌كارھێنانی چه‌ک، ھه‌وڵ بۆ چاكسازی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان گه‌لانی عێراق ده‌ده‌م."
ئه‌م هه‌واڵه له میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان وه‌رگیراوه
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران