ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی فه‌تح: به‌غدا و ئه‌نقه‌ره ئیتیفاق له‌سه‌ر ده‌ركردنی هێزه‌کانی په‌كه‌كه له عێراق ده‌که‌ن
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هاوپه‌یمانێتیی فه‌تح ئاشکرای ده‌کات که عێراق و تورکیا له‌سه‌ر ده‌رکردنی گه‌ریلاکانی په‌که‌که له ناو خاكی عێراق ڕێککه‌وتوون و داواشی له سه‌رکرده ئه‌منییه‌کانی وڵات کرد که له‌وباره‌وه هاوکاری له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی تورکیا بکه‌ن.
کوردپرێس:
فازڵ فه‌تلاوی په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانێتیی فه‌تح به کوردستان 24ی ڕاگه‌یاند: به‌غدا و ئه‌نقه‌ره ئیتیفاقیان له‌سه‌ر ده‌ركردنی هێزه‌کانی په‌كه‌كه له عێراق کردووه و حکوومه‌تی عێراق داوای له سه‌رکرده ئه‌منییه‌کان کردووه له پێناو کۆتایی هێنان به دۆسیه‌ی بوونی گه‌ریلاکانی په‌که‌که له‌و وڵاته هاوکاری حکوومه‌تی تورکیا بکه‌ن.
ناوبراو گوتیشی: حکوومه‌تی تورکیا داوای له عێراق کردووه گه‌ریلاکانی په‌که‌که له وڵاته‌که‌ی ده‌ربکات و دووپاتی كرده‌وه حکوومه‌ت ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ کار بۆ ڕێکخستنی ئه‌منییه‌تی سنووره‌کانی بکات.
فه‌تلاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا که له‌گه‌ڵ په‌سندکردنی بڕیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه بیانییه‌کان له په‌رله‌مان ئه‌وا هێزه‌کانی تورکیاش له عێراق ده‌چنه‌ده‌ره‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران