كتێبه تازه‌که‌ی ده‌میرتاش بڵاو ده‌بێته‌وه
به‌شی تورکیا- هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) له تازه‌ترین هه‌وڵی خۆیدا له زیندان کتێبێک بڵاو ده‌کاته‌وه که كۆمه‌ڵێک چیرۆک له‌خۆ ده‌گرێته‌وه.
کوردپرێس:
سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان كه نزیكه‌ی سێ ساڵه له گرتووخانه‌دا‌یه دووه‌مین به‌رهه‌می خۆی به ناوی "ده‌وران" بڵاو كرده‌وه كه 14 چیرۆكی كورت له‌خۆ ده‌گرێت.
ئه‌مه دووه‌مین به‌رهه‌می ده‌میرتاشه و پێشتریش له گرتووخانه‌دا كۆمه‌ڵێک چیرۆكی له‌ژێر ناوی "سه‌حه‌ر" بڵاو كرده‌وه كه پێشوازییێكی باشی لێكرا.
شایانی باسه؛ زۆربه‌ی چیرۆكه‌كانی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش باس له مه‌ینه‌ت و ئازار و نه‌هامه‌تیی ژنان ده‌كات.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران