سەرۆک کۆمار بۆ حەوت پارێزگاری ئێران:
ئامادەی ڕووبەڕووبوونەوەی شەپۆلی نوێی بارینەکان بن
بەشی ئێران- سەرۆک کۆمار لە چەند پێوەندیی تەلەفۆنیی جیاجیادا لەگەڵ پارێزگارانی خوراسانی باشوور، سیستان و بەلووچستان، هورموزگان، کرمان، خوراسانی ڕەزەوی، لوڕستان و خووزستان جەختی لە ئامادەباشیی هەموو لایەنە پێوەندییدارەکان کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ شەپۆلی دووهەمی بارینەکان.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند: حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆمار لە گفتوگۆی تەلەفۆنیی لەگەڵ پارێزگارەکاندا جەختی کردۆتەوە لەسەر هاودڵی و هاوکاریی هەموو دامودەزگاکان بەمەبەستی ڕێگری کردن لە خەساری گریمانەکراوی شەپۆلی نوێی بارینەکان.
سەرۆک کۆمار هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆ بۆ ناوەندی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیران و هەموو دەزگا پێوەندییدارەکان، ناوەندە حکوومییەکان و سەربازییەکان نیشاندا و وتی پێویستە ئامادە بن بۆ شەپۆلی دووهەمی بارین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران