CHP له‌سه‌ر سه‌رکه‌وتنی کاندیده‌که‌ی له ئه‌سته‌نبۆڵ دێته‌ده‌نگ
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا (CHP) له به‌یاننامه‌یێکدا که له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی خۆی بڵاوی کردۆته‌وه ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا به به‌رده‌نگ داده‌نێت و ده‌ڵێت: به بۆنه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه یه‌ک له دوای یه‌که‌کان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه که پڕۆسه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌سته‌نبۆڵ درێژه‌ی هه‌یه. له دیداری نێوان سه‌رۆکی CHP له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و په‌رله‌مانتارانی ئه‌و حیزبه به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتین که هیچ بژارده‌یێکی دیکه جگه له سه‌رکه‌وتنی ئه‌کره‌م ئیمام ئۆغڵۆ له هه‌ڵبژاردنی ئه‌سته‌نبۆڵ قبووڵ نه‌که‌ین.
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه: به‌تاڵکردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌سته‌نبۆڵ له ڕووی یاسایییه‌وه مومکین نییه و ئه‌گه‌ر چه‌ندین ڕێوشوێنی نایاسایی بگیردرێته‌به‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ناگۆڕدرێت. ناوی ئه‌کره‌م ئیمام ئۆغڵۆ له سندۆقه‌کانی ده‌نگدانی ئه‌سته‌نبۆڵدا ده‌رهاتووه و شتێکی دیکه جگه له‌م بابه‌ته قبووڵ ناکرێت و له‌باره‌ی هیچ گریمانهیێکی دیکه‌ش قسان ناکه‌ین.
شایانی باسه؛ به دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م به‌یاننامه‌یه ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی CHP ناوی ئه‌کره‌م ئیمام ئۆغڵۆی وه‌ک شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئه‌سته‌نبۆڵ تۆمار کرد.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران