بۆ یەکەم جار وێنەی کونە ڕەشەکەی گەردوون بڵاو کرایەوە
بەشی زانست و تەکنەلۆجیا- ماڵپەڕی بی بی سی ئاماژەی بە وێنەی کونێکی ڕەشی بۆشایی ئاسمان کردووە، کە بۆ یەکەمجار توانراوە لەلایەن گەردونناسانەوە وێنە بگیرێت و قەبارەکەی ٣٠٠ ملیۆن ئەوەندەی قەبارەی زەوییە.
کوردپرێس: لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کونە ڕەشەکە پانییەکەی ٤٠ ملیار کیلۆمەتر دەبێت و نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن تریلیۆن کیلۆمەتر لە زەوییەوە دوورە و نازناوی "دێو"یان لێ ناوە.
وێنەکانی کونە ڕەشەکە لەلایەن هەشت تێلێسکۆپەوە گیراوە، پرۆفیسیۆر هینۆ فاڵکی لە زانکۆی ڕادباودی هۆڵەندی، کە تاقیکردنەوەکەی پێشکەش کردبوو ڕایگەیاند: "ئەو کونە ڕەشە لەناو گەلەئەستێرەیێکدا دۆزراوەتەوە بە ناوی (M87)".
پرۆفیسیۆر هینۆ فاڵکی وتیشی: "بارستەکەی ٦.٥ ملیار ئەوەندەی خۆرە و یەکێکە لە قورسترین کونە ڕەشەکان لە گەردووندا".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران