نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ 20 هه‌زار و 508 گه‌شتیار له ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی باشماخه‌وه هاتوونه‌ته ناو وڵات
به‌ختیار ڕهحمانیپوور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرکی پارێزگای کوردستان له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئاژانسی کوردپرێسدا ئاماژه‌ی به ژماره‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه کرد که له ڕێگای سنووری باشماخ و له ئێرانه‌وه چوونه‌ته هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌ی گه‌شتیاره‌کانی به 19 هه‌زار و 127 که‌س ڕاگه‌یاند و گوتیشی: له ڕۆژی 1ی خاکه‌لێوه تا 17ی خاکه‌لێوه‌ی 1398 هه‌زار و 38 ئۆتۆمبێل له ڕێگای سنووری باشماخه‌وه هاتوونه‌ته ناو ئێران و 988 ئۆتۆمبێلیش له ڕێگای ئه‌و سنووره‌وه چوونه‌ته هه‌رێمی کوردستان.
ناوبراو بایه‌خی کاڵا هه‌نارده‌کراوه‌کان له 12 مانگی ساڵی 97 له گومرکه‌کانی پارێزگا به یه‌ک میلیار و 984 ملیۆن و 433 هه‌زار ڕاده‌گه‌یێنێت و ده‌ڵێت: کاڵا هه‌نارده‌کراوه‌کان له ڕووی کێشه‌وه 42 له‌سه‌د و له ڕووی بایه‌خه‌وه 85 له‌سه‌د له چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی ڕابردوو گه‌شه‌یان سه‌ندووه.
ده‌روازه‌ی سنووری باشماخ له نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستاندا یه‌ک له ده‌روازه ستراتێژییه‌کانی ئێرانه که ده‌که‌وێته سنووری شاری مه‌ریوان و ساڵانه به ڕێژه‌یێکی فراوان ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاوتوچۆی گه‌شتیار له‌و ده‌روازه سنوورییه‌وه ئه‌نجام ده‌بێت و به‌تایبه‌ت له پشووه‌کانی نه‌ورۆزدا گه‌شتیارانی ئێرانی له‌و ده‌روازه سنوورییه‌وه سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن و به‌شداری ئاهه‌نگه‌کانی نه‌ورۆز ده‌بن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران