کۆپته‌رێکی سنوورهڤانیی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا كه‌وته خواره‌وه
به‌شی ئێران/ کوردی- سنوورهڤانیی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا باس له که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی کۆپته‌رێکی ئه‌و سنوورهڤانییه له ورمێ ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه خۆجێییه‌کان ئاماژه به که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی کۆپته‌رێکی سنوورهڤانیی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له ورمێ ده‌که‌ن که سنوورهڤانیی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا هه‌واڵه‌که‌ی پشتڕاست کردۆته‌وه به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یێکی به ورده‌کارییه‌کانی ڕووداوه‌که نه‌کردووه.
له‌لایێکی دیکه‌وه عه‌لیڕه‌زا مه‌لامحه‌مه‌دی قایمقامی ورمێ به ته‌سنیمی ڕاگه‌یاند: که‌مێک پێش ئێستا کۆپته‌رێکی تایبه‌ت به هێزی سنوورپارێز له ورمێ که‌وته‌خواره‌وه و هێشتا زانیارییێک له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی ڕووداوه‌که به‌ده‌سته‌وه نییه.
ناوبراو گوتیشی: کۆپته‌ره‌که له به‌رزایییه‌کانی چیای دالامپهری ورمێ که‌وتۆته خواره‌وه و هێزی فریاکه‌وتنیش ڕه‌وانه‌ی شوێنه‌که کراون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران