رێژه‌ی بێكاری و هه‌ژاری له هه‌رێمی کوردستان دابەزیوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری سلێمانی ڕێژه‌ی بێكاری و هه‌ژاری له هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات.
کوردپرێس: مه‌حموود عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی ئاماری سلێمانی رایده‌گه‌یێنێت: "به‌گوێره‌ی دواین رووپێوی رێژه‌ی بێكاری له هه‌رێم له10% و رێژه‌ی هه‌ژارییش بۆ 6.5% دابه‌زیوه".
مه‌حموود عوسمان به‌رێوه‌به‌ری ئاماری سلێمانی بهSNNی وت: "به‌گوێره‌ی دواین روپێوی و ئامار كه له‌به‌رده‌ستی ئێمه‌دایه رێژه‌ی بێكاری له هه‌رێم له ئێستادا له10%یه و له پارێزگای سلێمانیش رێژه‌كه گه‌یشتۆته له 9%."
ناوبرارو له‌باره‌ی رێژه‌ی هه‌ژاریش، وتی: "رێژه‌ی هه‌ژاری بۆ 6.5% دابه‌زیوه، له كاتێكدا له ساڵانی رابردوودا له‌و رێژه‌یه زیاتر بوو".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران