موقته‌دا سه‌در هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر پێکهێنانی هه‌رێمه‌کان ڕاده‌گه‌یێنێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 7ی نیسانی 2019 موقته‌دا سه‌در له توویتێکدا له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا هاوپه‌یوه‌ند به داخوازییه‌کان بۆ به‌هه‌رێم بوونی هه‌ندێک پارێزگای عێراق نووسیی: "لێپرسراوانی هه‌رێم ده‌ستکراوه‌تر ده‌بن بۆ دزی کردن و له ناو گه‌نده‌ڵی و زوڵم و زۆردا نقوم ده‌بن، دواجار خۆیان فه‌رز ده‌که‌ن به سه‌ر ئێمه و ئێوه‌شدا."
موقته‌دا سه‌در نووسیویه‌تی: "لێپرسراوه‌کانی هه‌رێم به‌رچاوته‌نگ و چاوچنۆک ده‌بن له ناو و ده‌ره‌وه و زیاتر له ئێوه کۆنترۆڵی خێر و بیری وڵات ده‌که‌ن و له کۆتاییشدا لاوازتان ده‌که‌ن و دواتریش به ته‌واوی هه‌ژموونی خۆیان ده‌سه‌پێنن به سه‌رتاندا."
سه‌رۆکی ڕه‌وتی سه‌در له په‌یامه‌که‌یدا داوای له گه‌لی عێراق کردووه پارێزگاریی له گه‌ل و خاکی عێراقی یه‌کپارچه و یه‌کگرتووی خۆیان بکه‌ن؛ ئه‌مه ئامۆژگاریی من به ئێوه‌یه و بڕیاری یه‌که‌م و کۆتاییش لای گه‌له.
ئه‌و وتانه‌ی موقته‌دا سه‌در له کاتێکدایه داخوازییه‌کان بۆ به‌هه‌رێم بوونی پارێزگای به‌سره له باشووری عێراق ماوه‌یێکه سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران