حوکمی زیندان بۆ سه‌رۆکی ده‌زگای HDPی شاری سیلۆپی ده‌رکرا
به‌شی تورکیا- به تۆمه‌تی "بانگه‌شه بۆ گرووپه تیرۆریستییه‌کان" حوکمی زیندان بۆ سه‌رۆکی ده‌زگای HDPی شاری سیلۆپی سه‌ر به پارێزگای شڕناخی تورکیا ده‌رکرا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی 2019ی تورکیا، چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا هێزه ئه‌منییه‌کانی ئه‌و وڵاته له ناوچه‌ی سیلۆپیی پارێزگای شڕنا‌خ هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر ماڵی چالاکوانانی سیاسی و ئه‌ندامانی هه‌ده‌په که سه‌رۆکی ده‌زگای HDPی شاری سیلۆپی و دوو ئه‌ندامی دیکه‌ی ئه‌و حیزبه‌یان ده‌ستگیر کرد.
هه‌روه‌ها سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ی نیسانی 2019 دانیشتنی دادگه بۆ لێکدانه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌کانی سه‌ر سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌ده‌په له شاری سیلۆپیی پارێزگای شڕنا‌خ و دوو ئه‌ندامی دیکه‌ی ئه‌و حیزبه به‌ڕێوه چوو که دادستێنی دۆسیه‌که به تۆمه‌تی بانگه‌شه بۆ گرووپه تیرۆریستییه‌کان حوکمی زیندانی بۆ فاتمه گوندوز ده‌رکرد و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی تیپی Tی شڕنا‌خ کرا.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی Diken
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران