خولووسی ئاکار: هه‌فته‌ی ڕابردوو گورزێکی کوشنده‌مان له PKK وه‌شاند
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خولووسی ئاکار وه‌زیری به‌رگریی تورکیا باسی له ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانیی سوپای تورکیا له‌ژێر ناوی "چنگال" بۆ سه‌ر باره‌گای PKK له باکووری عێراق کرد و گوتی: هێزی ئاسمانیی سوپای تورکیا هه‌فته‌ی ڕابردوو هاوکات له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنی "چنگال" ئۆپه‌راسیۆنێکی گه‌وره‌ی دیکه‌ی ده‌ست پێ‌کرد که گورزێکی کوشنده‌مان له PKK وه‌شاندووه. ده‌ستخۆشی له سه‌رجه‌م فڕۆکه‌وانان و فه‌رمانده‌کانی سوپای تورکیا ده‌که‌م که له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا به‌شدارییان کردووه و پیرۆزباییان لێده‌که‌م.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: ئۆپه‌راسیۆنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزمی تورکیا جگه له ڕۆژهه‌ڵات و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته له باکووری عێراق و سووریاش به‌رده‌وامه. هیچ که‌س هه‌وڵ نه‌دات ئیراده‌ی ئێمه له‌سه‌ر پاراستنی مافی یاساییمان له چوارچێوه‌ی ڕێککه‌وتننامه دوولایه‌نه و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان تاقی بکاته‌وه. ئێمه ده‌مانه‌وێت کێشه‌کان له ڕێگای دانووستانه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت. نابێت که‌س هه‌لقۆستنه‌وه له نیازپاکیی ئێمه بکات و کاری هانده‌رانه ئه‌نجام بدات. هه‌مووان به باشی ده‌زانن که هیچ کارێکی هانده‌رانه بێوه‌ڵام نامێنێته‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران