خبر 2019-04-07 14:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی بەرگریی تورکیا: بارەگای سەرکردەکانی پەکەکە کرایە ئامانج

بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا بۆ سەر بارەگایێکی سەکردەکانی پەکەکە ناوچەکانی زاپ و گارەی باکووری عێراق، بۆردومان کراون.

کوردپرێس:

‌وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە هەژماری خۆی لە تویتەر زانیاریی بڵاو کردەوە دەربارەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی هێزە چەکدارەکانی سوپای تورک بۆ سەر مۆڵگەی سەرکردەکانی پەکەکە لە باکووری عێراق.

لەو زانیارییانەی کە لە لایەن وەزارەتی بەرگریی تورکیاوە بڵاو کراونەتەوە ئاماژە بەوە کراوە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بۆ سەر ناوچەکانی زاپ و گارە، مۆڵگە، رەبایە، حەشارگە و کۆگای چەکی پەکەکە کراونەتە ئامانج و لەناو براون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.