فارن پاڵسی: ئه‌مریکا ژماره‌ی دیپلۆماتکارانی له هه‌ولێر و به‌غدا که‌م ده‌کاته‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گۆڤاری فارن پاڵسی له زاری به‌رپرسانی باڵای ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکاوه باسی له‌وه کردووه که واشنتۆن ده‌یه‌وێت به‌پێی ئه‌وله‌وییه‌تی کاریی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی ژماره‌ی دیپلۆماتکارانی له هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا پێته‌ختی عێراق که‌م بکاته‌وه.
به‌رپرسێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌و گۆڤاره‌ی ڕاگه‌یاندووه که چین 4 بۆ 5 هێنده‌ی ئه‌مریکا دیپلۆماتکاری له ئه‌فریقا جێگیر کردوووه و هه‌وڵ بۆ گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌کان ده‌دات که‌واته ئه‌مریکا ناتوانێت ته‌نها ته‌رکیز له‌سه‌ر عێراق یان ئه‌فغانستان بکات.
دوو دیپلۆماتکاری ئه‌مریکا به‌و گۆڤاره‌یان ڕاگه‌یاندووه که ئه‌مساڵ ئه‌مریکا 20 بۆ 30 دیپلۆماتکار له هه‌ولێر و به‌غدا لاده‌بات و له ساڵی 2020یشدا 30 بۆ 50 دیپلۆماتکار له کۆنسووڵخانه‌کانی ئه‌مریکا له هه‌ولێر و به‌غدا لا ده‌بات.
مانگی فێبریوێری ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز له ڕاپۆرتێکدا باسی له‌وه کرد که ئه‌مریکا 16 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له به‌غدا هه‌یه که 2 هه‌زار که‌سیان دیپلۆماتکارن.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته به فارن پاڵسی وتووه: ئه‌مریکا عێراق به‌جێ ناهێڵێت و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و وڵاته له به‌غدا و هه‌ولێر درێژه به چالاکییه‌کانی ده‌دات.
ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت گه‌وره‌ترین باڵیۆزخانه‌ی خۆی له جیهان له هه‌ولێر پێته‌ختی هه‌رێمی کوردستان بکاته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران