كوردێك ده‌بێته ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌نفیزی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئاسیا
بەشی فەرهەنگ- له چوارچێوه‌ی 29یه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئاسیا، كه كاره‌كانی له مالیزیا به‌ڕێوه ده‌چێت، عه‌بدولخالق مه‌سعوود سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی عیراق توانیی ئه‌ندامێتیی لیژنه‌ی ته‌نفیزیی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئاسیا به‌ده‌ست بهێنێت.
کوردپرێس:
له پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌دا، عه‌بدولخالق مه‌سعوود توانیی 37 ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت و پاش 12 ساڵ نوێنه‌رایه‌تی عێراق بكاته‌وه له لیژنه‌ی ته‌نفیزی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئاسیادا.
هه‌ر له پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌دا، سه‌لمان بن ئیبراهیم ئال خه‌لیفه بۆ جاری دووه‌م به سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئاسیا هه‌ڵبژێردرایه‌وه و بوه‌وه جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی جیهان "فیفا".
*لە ڕادیۆ نەوا وەرگیراوە
بۆچوونی بەکارهێنەران