خبر 2019-04-07 10:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
جێگری وەزیری دەرەوەی عێراق:

لەبارەی ئامادەبوونی هێزەکانی تورکیا لە باکووری عێراق گفتوگۆکانی نێوان ئەنقەرە و بەغدا دەستی پێکردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: گفتوگۆی جیدی لەنێوان بەغدا و ئەنقەرە لەبارەی ئامادەبوونی سەربازیی تورکیا لە خاکی وڵاتەکەیدا دەستی پێکردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەزار خەیرەڵڵا جێگری وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند لەبارەی ئامادەبوونی هێزەکانی تورکیا لە باکووری عێراق کە زیاتر لە سێ ساڵی تێپەڕاندووە گفتوگۆکان لەنێوان هەردوو وڵات دەستی پێکردووە.

خەیرەڵڵا وتیشی: پرسی ئامادەبوونی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانیش لە ئارادایە کە حکوومەتی تورکیا وەکوو تیرۆریست ناویان لێدەبات و دەستووری عێراقیش مۆڵەت بە هیچ گرووپێکی چەکداری نادات خاکی وڵاتەکەی بکاتە ئامێرێک بۆ هەڕەشە خستنە سەر دراوسێکانی، هەڵویستی ئێمە لەمبارەوە ڕوونە و سەبارەت بەمەش لەگەڵ تورکیا گفتوگۆمان کردووە.

جێگری وەزیری دەرەوەی عێراق لەبارەی دۆخی شاری شەنگال لە باکووری پارێزگای نەینەوا و ئامادەبوونی چەکدارانی کوردی سەربە پەکەکە لەو شارە ئێزدییە ئاشکرای کرد: حکوومەتی عێراق ستراتێژیەتێکی ڕوونی لەبارەی کونترۆڵی شەنگال و دیکەی ناوچەکان هەیە و ئێمە دەمانەوێت حکوومەتی فیدراڵ دەست بەسەر هەموو شارەکانی عێراقدا بگرێت؛ بۆیەش ئامادەبوونی هیچ گروووپێکی چەکداری بۆ حکوومەتی عێراقی جێگای قبووڵ کردن نییە.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی سەباح

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.