سوپای تورکیا جارێکی دیکە ناوچەکانی هەرێم بۆردوومان دەکات
بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە بەیاننامەیێکی فەرمیدا ڕایگەیاند: لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی چەنگال کە ڕۆژی 30ی مارچی 2019 دژی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە باکووری عێراق دەستی پێکردووە جارێکی تر ناوچەکانی بناری قەندیل کرانە ئامانج.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: له كاتژمێر ١٠:٤٥ی ئه‌مڕۆوه تا ئێستا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا بۆردوومانی بناری قه‌ندیل ده‌كه‌ن و له هێرشه‌كه‌دا دۆڵی به‌دران-ی گوندی بۆكریسكان كراوه‌ته ئامانج.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بۆردوومانه‌كه هێشتا به‌رده‌وامه و زیان به سروشت، ڕه‌ز و باخی گوندنشینان گه‌یشتووە.
لەم حەفتەیەدا ئەمەش سێهەم ئۆپەراسیۆنی بەربڵاوی ئەرتەشی تورکیایە دژی بارەگاکانی پەکەکە لە باکووری عێراق کە لە ژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی چەنگاڵ بەڕێوە دەچێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران