HDP هۆشداری به ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا ده‌دات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هاوسه‌رۆکانی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) به‌یاننامه‌یێکی هاوبه‌شیان له‌ژێر ناوی "هۆشداری ده‌ده‌ین" بڵاو کرده‌وه و باسیان له ناڕه‌زایه‌تییه‌کان بەرانبەر به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان کرد و ئەم پەیامەی خوارەوەیان ڕاگەیاند:
"هۆشداری ده‌ده‌ین:
تورکیا بە قۆناغێکی زۆر سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بۆ گۆڕینی نایاسایی و نائه‌خلاقیی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و تاڵان کردنی ئیراده‌ی گه‌ل له سندۆقه‌کانی ده‌نگدان هەموو توانای خۆی بەکار دەهێنێت. له حاڵێکدا که ناڕه‌زایه‌تی‌ده‌ربڕین به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن مافێکی دیموکراتیکییه، ئه‌و مافه له تورکیا ته‌نها وه‌ک مافێک بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی له‌به‌رچاو گیراوه. به هیچ شێوەیێک ڕه‌فتاری هاوپه‌یمانێتیی پارتی داد و گه‌شه (AKP) و پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا (MHP) شه‌رعییه‌تی دیموکراتیکیی نییه. به‌ره‌وڕووی ڕه‌فتار و عەقڵییەتێک بووینه‌ته‌وه که ته‌نانه‌ت هیچ دەرکی بە فه‌رهه‌نگی سیاسیی دیموکراتیکی نەکردوووە. ڕێکخراوه پارێزگایییەکانی ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا که ئه‌رکی دابین‌کردنی ئاسایشی هه‌ڵبژاردن و پاراستنی سەلامەتی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانیان له‌سه‌ر شانه ڕه‌فتارێکی نایاسایی و نائەخلاقییان گرتۆته به‌ر. ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان وه‌ک به‌رپرسێکی باڵای ئه‌و ڕێکخراوه‌یه ڕەدفێعلی نییە و ته‌نها سەیری ئه‌و پڕۆسه نایاسایییه ده‌کات یان خود به‌ئه‌نقه‌ست تەداخول ناکات. ئەوەش ناعه‌داله‌تییێکی ئاشکرایە.
هۆشداری به ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ده‌ین. ده‌بێ زووبەزوو له‌باره‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن واز لە دووڕوویی بهێنن ئەگینا نه له ڕووی دەستووری و نه له ڕووی کارتێکه‌رییشه‌وه هیچ مه‌شرووعییه‌تێکیان نامێنێت. زۆربه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانمان له پارێزگا و شاره‌کان یەتایبەت لە مووش ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه ئەوەش لەکاتێکدا ناڕەزایەتییەکان به به‌ڵگه‌ی قایم پێشکەش کرابوون. بۆیە ئه‌م بابه‌ته قبووڵ ناکه‌ین. هاوپه‌یمانێتیی AKP-MHP گوشاری خستۆتە سەر ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردن و ئەنجومەنەکەی ناچار کردووە دووباره‌ی ده‌نگه‌کان بژمێرێتەوە. ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا ڕه‌فتارێکی دژبه‌یه‌کی گرتۆته‌به‌ر و داواکارییه‌کانی ئێمه جێبه‌جێ ناکات واته ده‌سه‌ڵاتی سیاسی گوشاری خستۆته سه‌ر ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردن و داواکارییه‌کانی ئێمه ڕه‌ت ده‌کاته‌وه. ده‌سه‌ڵاتدارێتیی سیاسی ده‌ستێوه‌ردان ده‌کات و گومان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن دروست ده‌کات و به بۆنه‌ی شکست‌هێنان له هه‌ڵبژاردنه‌کان تووڕه‌یی خۆی له‌و بابه‌ته پیشان ده‌دات و ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردن بیه‌وێت وه‌ک به‌شێک له‌م تووڕه‌یییه ڕه‌فتار بکات، چیتر له‌م وڵاته هیچ هه‌ڵبژاردنێک شه‌رعییه‌تی دیموکراتیکی نابێت.
هۆشداری ده‌ده‌ین..."
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی یه‌نی یاشام
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران