خبر 2019-04-05 17:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی بۆ بەشداری كردن لە كۆڕبەندی ساڵانەی ئابووری گەییشتە شانشینی ئۆردۆن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەسەر بانگهێشتی فەرمیی شا عەبدوڵڵا پاشای ئۆردۆن و بە مەبەستی بەشداری كردن لە كۆڕبەندی ساڵانەی ئابووری لە بەحر ئەلمەیت مەسعوود بارزانی گەییشتە عەممانی پایتەختی شانشینی ئۆردۆن.

کوردپرێس:

ڕۆژی هەینی 5ـی 4ـی 2019 لەسەر بانگهێشتی فەرمیی شا عەبدوڵڵا پاشای ئۆردۆن و بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ساڵانەی ئابووریی لە بەحر ئەلمەیت مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە یاوەریی شاندێك كە پێكهاتووە لە فازڵ میرانی سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی حكوومەتی هەرێم، گەییشتە عەممانی پایتەختی شانشینی ئۆردۆن و لە فڕۆكەخانەی عەممان لە لایەن ئەمیر فەیسەڵ بن حوسەین برای پاشای ئۆردۆن پێشوازیی لێ كرا.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

لە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان وەرگیراوە

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.