سوپای تورکیا بارەگاکانی پەکەکە لە باکووری عێراق بۆردومان دەکاتەوە
بەشی تورکیا- بە پێی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ناوچەكانی مەتینا و زاپ باكووری عێراق، ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانی بۆسەر پێگەكانی پەكەكە ئەنجام دراوە و ژمارەیێک سەكۆی چەك، عەمباری چەك و حەشارگەی چەکدارانی پەکەکە تەقێندراونەتەوە.
کوردپرێس:
وەزارەتی بەرگریی توركیا لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند سوپای توركیا لە ناوچەكانی مەتینا و زاپ باكووری عێراق، ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانیی ئەنجام دا.
هەر بە پێی ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ناوچەكانی مەتینا و زاپ باكووری عێراق، ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانی بۆ سەر پێگەكانی پەكەكە ئەنجام دراوە و ژمارەیێک سەكۆی چەك، عەمباری چەك و حەشارگەی پەکەکە تەقێندراونەتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
بۆچوونی بەکارهێنەران