سەعدی گۆڤەن: ئەمڕۆ كۆتا ماوە بۆ تانەدان لە هەڵبژارنەكانە
بەشی تورکیا- سەرۆكی دامەزراوەی هەڵبژاردنی توركیا ئاشكرایدەكات، هەڵبژاردن كۆتایی هاتووە و ئەنجامە بەراییەكانیش لەگەڵ پارتە سیاسییەكان بەش كراوە و دوا ماوەش بۆ تانەدان لە ئەنجامەکە ئەمڕۆ کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆیە.
کوردپرێس:
سەعدی گوڤەن سەرۆكی دامەزراوەی هەڵبژاردنی توركیا لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، قۆناغی تانەدان درێژەی هەیە و ئەگەر تانە هەبێت ئەوا دامەزراوەی هەڵبژاردن لە شارۆچكە و پارێزگاكان بڕیاریان لەسەر دەدەن.
ناوبراو وتیشی”تاكوو كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەتواندرێت تانەكان پێشكەش بە دامەزراوەی هەڵبژاردنی شارۆچكەكان بكرێت و ئەوانیش ماوەی دوو رۆژیان هەیە بۆ بڕیاردان”
ئاشكراشی كرد، لە دامەزراوەی هەڵبژاردنی پاریزگاكاندا ماوەی تانە یەك رۆژە و ئەوانیش لە ماوەی دوو رۆژدا بڕیار لەبارەی تانەكانەوە دەدەن و پاشان لە ماوەی سێ رۆژدا ئەگەر ویستیان سەردانی ئێمە دەكەن.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران