خبر 2019-04-02 08:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیان دەڤەری برادۆست-یان بۆردومان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا گوندەکانی ھەرێمی برادۆست-یان بۆردومان کرد.

کوردپرێس:

بەپێی فورات نیوز بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 2ی4ی2019 فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیا بۆردومانی ناوچەکانى مەرەمەلا و پونگستا و دەراوی-یان کرد و زیانێکى زۆریان بە ژینگە و سروشتى ناوچەکە گەیاند.

بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا بۆ ماوەى کاتژمێر و نیوێک بەردەوامیى هەبووە و فڕۆکە جەنگییەکان بۆ ماوەى پێنج کاتژمێریش بە ئاسمانى ناوچەکەدا سوڕانەوە.

لە هەرێمى برادۆست بەهۆی بۆردومانى بەردەوامى فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورکیاوە زیاتر له 150 گوند و ئاوایی ئەو سنورە ئاوەدان نەکراونەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.