خبر 2019-03-31 11:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە باکووری سووریا هێرش کرایە سەر سوپای تورکیا

بەشی تورکیا- بارەگاکانی سوپای تورکیا لە ناوچەی مەلەکییەی سەر بە عەفرین لە باکووری سووریا بە خومپارە هێرشی کرایە سەر و بەو بۆنەیەشەوە سەربازێکی تورک کوژراو سەربازێکی دیکەش بریندار کرا.

ڕۆژنامە یەنی شەفەق بەپێی زانیارییەکانی ئەرکانی فەرماندەییی هێزی سەربازیی تورکیا بارەگاکانی سوپای تورکیا لە ناوچەی مەلەکییەی سەر بە عەفرین لە باکووری سووریا بە خومپارە هێرشی کرایە سەر و بەو بۆنەیەشەوە سەربازێکی تورک کوژراو سەربازێکی دیکەش بریندار کرا.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاو کراونەتەوە ئەو خومپارەیە لەناوچەی ژێردەسەڵاتی یەکینەکانی پاراستنی گەلەوەهاوێژراوە کە ناوچەیێکی نێوان ناوچەی ئوپەراسیۆنی چڵەزەیتوون و قەڵغانی فورات بووە کە سوپای تورکیا لەباکووری سووریا کردبوویە ئامانج.

بە هۆی ئەو هێرشەوە تۆپخانەی سوپای تورکیا شوێنی هاویشتنی خومپارەکەیان بۆ دەرکەوتووە و دەستیان کردووە بە گوللەبارانی ناوچەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.