خبر 2019-03-15 20:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
لەبارەی كۆمەڵكوژییەكەی ئەمڕۆی وڵاتی نیوزلەندا دەرحەق بە موسڵمانان:

زەریف داوای کۆبوونەوەی نائاسایی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی دەکات

بەشی ئێران/کوردی- وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکی ئەم خولەی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی داوای کۆبوونەوەی نائاسایی ئەم ڕێکخراوەیە دەکات لەسەر پرسی هێرشی تیرۆریستی دژ بە موسوڵمانانی نیوزلەندا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پێوەندییێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کە سەرۆکی ئەم خولەی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی-یە وێڕای مەحکووم کردنی ئەم هێرشە دڕندانەیە لە نیوزلەندا، داوای کرد وڵاتانی ئیسلامی کاردانەوەی خێرایان ببێت هەمبەر ئەم جەنایەتە.

شایانی باسە به‌یانیی ئه‌مڕۆ هەینی هێرش كرایه‌ سه‌ر دوو مزگه‌وت لە نیوزله‌ندا و له‌ ئاكامدا 49 هاووڵاتی موسڵمان گیانیان له‌ده‌ستدا و 48ی دیكه‌ بریندار بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.