مۆڵگه‌ی داعش له که‌رکووک بۆردومان کرا
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى جه‌نگی عێراق ڕایگه‌یاند که فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى ئه‌و وڵاته و هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى مۆڵگه‌یێکى داعشیان له سنورى که‌رکووک بۆردومان کرد که نۆ چه‌کدارى ڕێکخراوه‌که‌ى تێدا بوووه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه کرد که له ناوچه‌ی وادی ئه‌بوخه‌ناجر له سنووری پارێزگای كه‌ركووک مۆڵگه‌یێکى داعش بۆردومان کراوه که نۆ چه‌کدارى تێدا بوووه و پێشتر كاری توندوتیژیان به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی شاره‌که ئه‌نجام داوه.
له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا ڕوونیش کراوه‌ته‌وه که له مۆڵگه خاپوورکرداوه‌که‌دا جانتایێک دۆزراوه‌ته‌وه كه 20 مۆبایلی تێدا بوووه و به بۆمبی ته‌وقیتكراوه‌وه به‌سترابوونه‌وه.
ئه‌وه له کاتێکدایه له ماوه‌کانى ڕابردوودا هێزه ئه‌منییه‌کانى که‌رکووک به تۆمه‌تى ئه‌ندام بوون له ڕێکخراوى داعش چه‌ندین که‌سیان ده‌ستگیر کردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران