خبر 2019-03-12 09:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نەوەی نوێ داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات لێکۆڵینەوە لە گرێبەستی نێوان هەرێم و دانە غاز بکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق داوای لە حکوومەتی عێراق کرد، لێکۆڵینەوە لە گرێبەستی ٢٠ ساڵەی نێوان حکوومەتی هەرێم و دانە غاز بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیێکدا رایگەیاند: لە ١٩ی شوباتی ٢٠١٩ حکوومەتی هەرێم بێ ئاگاداریی پەرلەمانی کوردستان، ڕێککەوتنێکی ٢٠ ساڵەی لەگەڵ کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی پیرڵ پترۆڵیۆم، کە دانە غاز پێکھێنەری سەرەکییەتی، واژۆ کردووە، ناوەڕۆکی ئەو ڕێککەوتنەش وەک گرێبەست و ڕێککەوتنەکانی پێشوویان لێڵ و تەماوین، بۆیە ھیوادارن چاککارییەکانی حکوومەتی عێراق لە دۆسیەی نەوت و گاز ھەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.

فراکسیۆنەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، دەبێت هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە، چوونکە نەوت و گاز سەرچاوەی سەرەکیی بوودجەی هەرێم و عێراقە و ئەو سامانە سروشتییەش موڵکی ھەموو گەلی عێراقە، ڕەوا نییە بۆ قازانجی چەند خێزان و باندێکی سیاسیی دەستڕۆیشتوو بەکاربهێنرێت.

داواش کراوە، حکوومەتی عێراق دەسەڵاتی دەستووری و نیشتیمانی خۆی بەکاربھێنێت بۆ فشارخستنە سەر ئەو کۆمپانیایانەی کە ڕێککەوتنی لێڵ و تەماوی لە بواری نەوت و گازدا لەگەڵ حکوومەتی ھەرێم دەکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.