خبر 2019-03-11 07:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری دەرەوەی رووسیا سەردانی تورکیا دەکات

بەشی تورکیا- پاش دەست پێکردنی دەوریەی هاوبەشی هێزەکانی تورکیا- رووسیا لەناوچەی دوور لە قەیرانی ئیدلیب، سێرگی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی رووسیا بەیانی بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا دەگاتە ئانتالیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەیانی بە مەبەستی دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تورکیا وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەچێتە ئانتالیا.

بە ئاوڕدانەوە لە گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییەی ئیدلیب تەوەری سەرەکیی دانووستانەکانی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ڕووسیا لە ئەنقەرە دەوریە هاوبەشەکانی هێزەکانی تورکیا و رووسیایە لە ئیدلیب.

سەردانەکە لە کاتێکدایە کە ڕۆژنامەیێکی نزیک لە پارتی داد و گەشە لە هەواڵێکدا ئیدیعای کرد کە لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی ئێران، تورکیا و ڕووسیا لە 14ی شوباتی 2019 لە سۆچی، نەخشەڕێگای ئیدلیب داڕێژرا و پووتین و ئەردۆغان و ڕۆحانی لەسەر ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازی لە ئیدلیب ڕێککەوتن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.