شاسوار عه‌بدولواحید له‌سه‌ر ده‌رچوونی فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنه‌که‌ی هاته ده‌نگ
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوای ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 3ی ئاداری 2019 دادگای سلێمانی فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆکی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌رکرد ناوبراو چووه دادگای سلێمانی و ڕای‌گه‌یاند: "ئێمه ڕێزی یاسا ده‌گرین و ده‌چینه به‌رده‌م دادگا و هیچ شتێک له خۆماندا شک نابه‌ین و یاسامان نه‌شکاندووه."
سه‌رۆکى جووڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ وتیشی: "شانازییه بۆ من که ئه‌و بڕیاره‌یان دژ داوم، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاشه‌وه ده‌مانزانی ئه‌م ڕێگایه‌ی گرتوومانه گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و ته‌نانه‌ت کوشتنیشی تێدایه."
ئه‌وه له حاڵێکدایه که ده‌قی ماده‌ی 229ی کارپێکراو له هه‌رێمی کوردستان که فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی شاسوار عه‌بدولواحید پێده‌رکراوه ئاماژه به‌وه ده‌کات (هه‌ر که‌سێک سووکایه‌تی بکات یان هه‌ره‌شه بکات له فه‌رمانبه‌رێک یان هه‌ر که‌سێکی ڕاسپێردراو بێت به خزمه‌تێکی گشتی یان ئه‌نجومه‌نێک یان ده‌سته‌یێکی فه‌رمی یان دادگایێکی دادوه‌ری یان کارگێڕی له کاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌رکه‌کانی یان به‌هۆی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌رکه‌کانی به حه‌پس کردن سزا ده‌درێت.)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران