وەزیری وزەی کۆماری ئیسلامیی ئێران:
دراوسێکانی ئێران هیچ ئەڵتەرنەتیڤێکیان بۆ کارەبای ئێران لەبەردەست نییە/ پلانی سێ ساڵەمان بۆ کارەبای عێراق لەبەردەستە
بەشی ئێران/ کوردی- وەزیری وزەی ئێران لەبارەی هەناردەکردنی وزە بۆ عێراق وتی: بەنیازین لەماوەی بەرنامەیێکی سێ ساڵەدا ڕۆڵی سەرەکی لە نۆژەنکردنەوەی پیشەی کارەبای عێراقدا بگێڕین.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەزا ئەردەکانیان وەزیری وزە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی تەسنیم-دا لەباەری گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و دۆخی هەناردە کردنی کارەبا بۆ وڵاتانی دراوسێ وتی: ئێمە نەک هەر بۆ عێراق و تورکیا بەڵکوو بەستێنمان بۆ ناردنی کارەبا بۆ هەموو ئەو وڵاتانەی سنووری هاوبەشمان لەگەڵیان هەیە لەوان پاکستان، ئەفغانستان، ئەرمەنستان، تورکمەنستان و ئازەربایجان فەراهەم کردووە. واتا ژێرخانەکان ئامادەن و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دەفرایەتییەکانیان زیاتر دەبێت.
ناوبراو لە درێژەدا وتیشی: کەس ناتوانێت لەم بوارەدا ڕکابەری لەگەڵمان بکات چوونکە بۆ وڵاتانی دراوسێی ئێران هیچ ئەڵتەرنەتیڤێک باشتر لەئارادا نییە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران