حكوومه‌تی هه‌رێم پشووه‌كانی نه‌ورۆزی ڕاگه‌یاند
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشووه‌كانی مانگی ئادار و نه‌ورۆزی ڕاگه‌یاند.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 3ی ئاداری 2019 سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به پشووه‌كانی نه‌ورۆز ڕای‌گه‌یاند كه پشووی نه‌ورۆز له ڕۆژی چوارشه‌ممه 20-3-2019 ده‌ست پێده‌كات و تا ڕۆژی شه‌ممه 24-3-2019 به‌رده‌وام ده‌بێت واتا ڕۆژانی 20 و 21 و 22 و 23ی ئادار پشووی فه‌رمین.
ناوبراو گوتیشی: به‌پێی یاسای په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی پشووه فه‌رمییه‌كان، ڕۆژانی 5 و 11 و 14ی ئه‌م مانگه پشووی فه‌رمی ده‌بن.
سه‌فین دزه‌یی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 24-3-2019 ده‌وامی فه‌رمی له داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران